واژۆ بکە

ئازادی بۆ زارا محەممەدی، مامۆستای بەندکراوی زمانی کوردی لە ئێران !

396%
۳۹۶ Signatures
۵۰۰ Next Goal
کانی محەممەدی ئەم داواکارییە ڕێک دەخات

کانی محەممەدی

خاتوو زارا موحەمەدی مامۆستای زمانی کوردی و چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی پێکھێنانی دەسەو گرووپ دژ بە ئاسایشی ئێران لە ڕێکەوتی فیڤرێە ٢٠٢١ لە لایەن دادگای پێداچوونەوە، حوکمی پێنج ساڵ زیندان بەسەریدا سەپێنرا.

خاتوو زارا موحەمەدی تەمەن ٣٠ ساڵ، بەرپرسی ئەنجومەنی فەرھەنگی کۆمەڵایەتی نۆژینە، چالاکیەکانی ئەم ئەنجومەنە لە ڕاستای پەروەردەی زمان و ئەدەبیاتی کوردیە.

خاتوو زارا موحەمەدی لە ڕێکەوتی ۲۳. ۰۵. ۲۰۱۹ لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و تۆمەتی سازکراوی "تاوانی ئەمنییەی خرا پاڵی و سەرەتا لەدادگای شۆڕشی پارێزگای سنە به ۱۰ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

پاش ٧ مانگ دەسبەسەری کاتی لە ڕێکەوتی ۰۲. ۱۲. ۲۰۱۹ بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە ( ۷۰۰ ملوێن تمەن ئێرانی - نزیک بە ۲۷۰۰۰$ ) ئازاد کرا.

پەروەردە بە زمانی نەتەوەکانی تر وەک زمانی کوردی تەنیا لە ڕێگەی بنکە مەدەنیەکانەوە ڕێگەی پێ دراوە و ھیچ کات بە شێوەی فەرمی مافی پەروەردەیی نەبوە. مامۆستایانی زمانی کوردی بۆ پەروەردەی زمانی کوردی پێویستیان بە وەرگرتنی ئیجازە لە لایەنە دەوڵەتیەکانەو بۆ وەرگرتن ئەم ئیجازە تووشی گیروگرفتگەلێ تایبەت ئەبن.

مامۆستایانی زمانی کوردی بەردەوام لەژێر زەخت و گوشاری ھێزە ئەمنییەکان دان، ھەرواکە دۆخی خاتوو زارا دەرخەری ڕادەی ئەو زەخت و گوشارانەیە.

نەبوونی دەرفەت بۆ پەروەردەی زمانی دایکی لە قۆناخەکانی سەرەتایی و ناوەندی لە نێو مەدرەسەکاندا ھێشتاکەش چەلەنجێکی گەورەیە کە وەک پرسێکی دڵەوەرێزی لە لایەن. CRC لە ڕەوەندی پێداچوونەوەی ساڵی ۲۰۱۶ ئێران کەوتوەتە بەرباس

ئەم دەرفەتە لە تەمەنی مێرمنداڵی بۆ مانەوەی کەلتوور و شوناسی جیاوازی نەتەوەکان و ھەروەتر پەرەپێدانی بەرانبەری دەرفەتەکان پێویست و ژیاناوییە. لەڕاستیدا بڕێ بەدواداچوون سەلماندوویانە کە ڕێژەی ھەرەزۆری دەست ھەڵگرتن لە خوێندن و ڕەوشتی خوێندنی کەم ئاستی منداڵانی نەتەوەکانی تر پێوەندی ھەیە لەگەڵ نەبوونی پەروەردە بە زمانی دایکی خۆیان.

ئێمە بە واژۆ کردنی ئەم داخوازییە داوای ئازادی خێرایی بۆ خاتوو زارا موحەمەدی ئەکەین و خواستی ئێمە لە دەوڵەتی ئێران ئەوەیە کە دەست لە بەتاوان پێناسە کردنی ئەم چالاکیگەلە بۆ گەیشتن بە مافی بەرانبەر بۆ ھەموو نەتەوەکانی نێو جوگرافیای وڵاتی ئێران، ھەڵبگرێت.

ڕووداوەکانی ئەم دواییە

  • شوێنی واژۆکان

    پارێزگا Number of signatures
    پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات 0
    پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا 0
    پارێزگای ئەرده‌بیل 0
    پارێزگای ئیسفەهان 0
    پارێزگای ئەلبۆرز 0
    پارێزگای ئیلام 0
    پارێزگای بوشێهر 0
    پارێزگای تاران 0
    پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری 0
    پارێزگای خوراسانی باشوور 0
    پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی 0
    پارێزگای خوراسانی باکوور 0
    پارێزگای خوزستان 0
    پارێزگای زەنجان 0
    پارێزگای سێمنان 0
    پارێزگای سیستان و بەلووچستان 0
    پارێزگای فارس 0
    پارێزگای قەزوین 0
    پارێزگای قوم 0
    پارێزگای کوردستان 1
    پارێزگای کرماشان 0
    پارێزگای کرماشان 0
    پارێزگای کۆهگیلویە و بۆیرەحمەد 0
    پارێزگای گۆڵستان 0
    پارێزگای گیلان 0
    پارێزگای لۆرستان 0
    پارێزگای مازەندەران 0
    پارێزگای مه‌رکه‌زی 0
    پارێزگای هۆرمۆزگان 0
    پارێزگای هەمەدان 0
    پارێزگای یەزد 0
  • Latest signatures

    1. ئازادی بۆ زارا محەممەدی، مامۆستای بەندکراوی زمانی کوردی لە ئێران

    2. امضا با تلگرام 

  • ئازادی زارا محەمەدی

    نوێکردنەوە: لە 10ی شوباتی 2023، زارا محەمەدی لەناکاو و بەبێ ڕوونکردنەوە لەلایەن لایەنە یاساییەکانەوە ئازادکرا. گوشارە نێودەوڵەتییەکان لەسەر حکومەتی ئێران بەهۆی چەندین داواکارییەوە بووە هۆی ئەم بڕیارە. خاتوو. زارا محەمەدی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ڕاستەوخۆ دوای ئازادکردنی ڕایگەیاند کە هیچ پابەندبوونێکی بە دەسەڵاتی دادوەرییەوە نەکردووە و هیچ بەڵگەنامەیەکی لە بەرژەوەندی حکومەت واژۆ نەکردووە. جەختیشی لەوە کردەوە کە نە ئەو و نە پارێزەرەکەی داوای لێبوردنیان نەکردووە.

  • دەستگیرکردنی هاوسەری زارا محەمەدی

    نوێکردنەوە، ١٤ی کانوونی دووەمی ١٤٠١- ئاژانسی هەواڵی "هەنگاو" نووسیویەتی، کاک سیڤان ئیبراهیمی، هاوسەری زارا محەمەدی کە بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی زارا داوای لە دادگای سنە کردبوو، دەستبەسەر کراوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ناوبراوەوە نییە.

  • کانی محەممەدی ئەم داواکارییەی ڕێکخست

داواکاری بۆ ماف و بەدیهێنانی دادپەروەری

دەنگی خۆتان بەرز بکەنەوە. داوایەک بنووسن. هەرکەسێک دەتوانێت داواکاری لەسەر هەر بابەتێک پێشکەش بکات.

داواکارییەک بنووسە