واژۆ بکە
کژال رحمانی زندانی سیاسی کورد

ئازادی، چارەسەری خێرا، و ڕێزگرتن لە مافە یاساییەکانی کەژاڵ ڕەحمانی

118%
۱۱۸ واژۆ
۵۰۰ ئامانج
یک فعال حقوق زنان ئەم داواکارییە ڕێک دەخات

بۆ:

سەرۆکی دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەرێز دادستانی گشتی وڵات

سەرۆکی دادگۆستەری پارێزگای کوردستان

دادستانی گشتی و شۆڕش لە شاری کامیاران

سەرۆکی ڕێکخراوی زیندانەکان و کردەوئەمنی وپەروەردییەکان

کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان

ڕاپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ لە ئێران

گروپی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دەستگیرکردنی نایاسایی

کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و هەرێمی

٨ی پووشپەڕی ١٤٠٥

ئێمە واژۆکارانی ئەم داواکارییە، نیگەرانی خۆمان بۆ دۆخی جەستەیی، یاسایی و ئەمنی کەژاڵ ڕەحمانی، چالاکی مەدەنی کوردی خەڵکی کامیاران، پەرستاری پێشووی نەخۆشخانەی سینا لەو شارە و ئەندامی بنەماڵەیەک کە داوای دادپەروەری لە کوردستان دەکەن، دەردەبڕین.

کەژاڵ ڕەحمانی تەنیا ناوێک نییە لە ناو هەواڵەکانی دەستبەسەر کردنی چالاکان. ئەو ساڵانێکە وەک پەرستار لە کامیاران کاری کردووە و جگە لە چالاکییە مەدەنییەکانی، گۆشاری ئەمنی ڕاستەوخۆی بەسەردا تێپەڕیوە. بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعات لە کامیاران و سنە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە و لە پاییزی ساڵی ١٣٩٨ لە ئەنجامی فشارە ئەمنییەکان، لە نەخۆشخانەی سینا لە کامیاران لە کارەکەی دوورخرایەوە.

هەروەها کەژاڵ ڕەحمانی لە بنەماڵەیەکە کە ساڵانێکە بۆ ڕوونکردنەوەی چارەنووسی ئازیزەکەیان سکاڵا تۆمار دەکەن. براکەی جەمال ڕەحمانی لە ساڵی ١٣٩٧ لە لایەن سپای پاسداران کوژرا.  بنەماڵەی ڕەحمانی لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار داوایان لە ناوەندە ئەمنییەکان لە کامیاران و سنە کردووە کە تەرمی کوڕەکەیان بگەڕێننەوە یان بزانن لە کوێ بە خاک سپێردراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە. ئەم پاشخانە  و دەستگیرکردنی ئەم دواییەی کەژاڵ ڕەحمانی و ئەندامانی بنەماڵەکەی پرسێکە لەدەرەوەی دۆسیەیەکی تاکەکەسی، پرسێکە سەبارەت بە مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە، مافی زانینی ڕاستییەکان و سەلامەتی ئەو خێزانانەی کە دەیانەوێت چارەنووسی ئازیزانیان بزانن.

بە پێی ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٥، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە یەک کاتدا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی کەژال ڕەحمانی و دانیال ڕەحمانی برای لە کامیاران و بەبێ فەرمانی دادوەر، بەکارهێنانی توندوتیژی دەستگیرکراون. باس لەوەش کراوە، لە کاتی دەستبەسەرکردندا دەرگای چوونە ژوورەوەی ماڵەکەیان شکاندووە و تەنانەت هێزە ئەمنییەکان بە هەڵە چوونەتە ناو یەکەیەکی دیکەی نیشتەجێبوون لە هەمان باڵەخانە، ڕووداوێک کە یەکێک لە دانیشتووانەکەی تووشی شۆک و بوورانەوە کردووە.

عیسا فەیزی، هاوسەری کەژاڵ ڕەحمانی، چالاکی مەدەنی و زیندانی سیاسیی پێشوو، دوای چوون بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران بۆ بەدواداچوون لە دۆخی هاوژین و برازاکەی دەستبەسەرکراوە. دانیال ڕەحمانی برای کەژاڵ، خوێندکاری ئەندازیاری کۆمپیوتەرە لە زانکۆی سنە ئازادی سنە. تا بڵاوبوونەوەی ئەم  ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ڕوون و فەرمی سەبارەت بە دۆخی ئەوان و شوێنی دەستبەسەر کردنیان و بەرەوپێشچوونی دۆسیەکەیان دیار نییە و نیگەرانی جددیش هەیە سەبارەت بە بێبەشکردنیان لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و دیدار لەگەڵ خێزانەکەیان.

کاژڵ ڕەحمانی دوای دەستبەسەرکرانی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە گرتنەکەی و دەستگیرکردنی ئەندامانی بنەماڵەکەی و ئەو بێڕێزییەی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کاتی دەستبەسەرکردنی و فشاری لێکۆڵەران بۆ تۆمارکردنی دۆسیە لە دژی، مانی لە خواردن گرت. بەگوێرەی زانیارییەکان، ناوبراو دوای ١٨ ڕۆژ لە مانگرتن لە خواردن و دوای دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەی، لەسەر داوای ئەوان، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێناوە. بەڵام باس لەوە دەکرێت کە بارودۆخی جەستەیی جێگای نیگەرانیە، لەوانە دابەزینی کێش، دابەزینی پەستانی خوێن، لەرزینی دەستەکانی، کەمبوونەوەی توانای جوڵە و کەمبوونەوەی لێدانی دڵ. هەروەها باس لەوە کراوە کە داواکاری پزیشکانی زیندان بۆ ناردنی بۆ نەخۆشخانە لەلایەن لێکۆڵەرەوەکانی ئیتلاعاتییە ڕەتکراوەتەوە.

ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە تەنانەت لە ئەگەری تۆمەتباربووندا، هیچ دەسەڵاتێک مافی ئەوەی نییە تەندروستی، کەرامەت و مافە بنەڕەتییەکانی کەسێکی دەستبەسەرکراو پشتگوێ بخات. مادەی ٢٢ی دەستووری بنەمایی کۆماری ئیسلامی ئێران کەرامەت، ژیان، ماڵ و موڵک، مافی نیشتەجێبوون و کاری پیشەیی تاکەکان لە هێرش دەپارێزێت. لە ماددەی ٣٢دا هاتووە، هیچ کەسێک ناتوانرێت دەستگیر بکرێت بە بێ فەرمان و بەپێی ئەو ڕێکارانەی لە یاسادا هاتووە، هەروەها دەبێت کەسی دەستبەسەرکراو لە تۆمەتەکان و هۆکارەکانی ئاگاداربکرێتەوە. لە مادەی ٣٥ دان بە مافی هەبوونی  پارێزەردا دەنرێت، مادەی ٣٧ جەخت لەسەر بنەمای بێتاوانی دەکات، مادەی ٣٨ هەر جۆرە زۆر وزەختێک بۆ دانپێانان یان وەرگرتنی زانیاری قەدەغە کراوە، مادەی ٣٩ سووکایەتیکردن بە کەسانی دەستبەسەرکراو و زیندانیکراو قەدەغە دەکات.

بە پشتبەستن بە بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی ئێران، لەوانە پەیمانی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەکان، دەستبەسەرکردنی خۆسەرانە، بێبەشبوون لە دادگاییکردنی دادپەروەرانە، بێئاگایی لە چارەنووسی دەستگیرکراوەکان، فشار بۆ دانپێدانان یان تۆمارکردنی دۆسیە و ڕێگریکردن لە چاودێری پزیشکی گونجاو، پێشێلکردنی مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤن. کەمترین بنەما ستانداردەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانییەکان کە بە یاساکانی نیلسۆن ماندێلا ناسراوە، جەخت لەسەر مافی زیندانییەکان دەکاتەوە بۆ چاودێری پزیشکی گونجاو، پاراستنی کەرامەتی مرۆڤ و قەدەغەکردنی دەستبەسەرکردنی درێژخایەن یان خۆسەرانە لە ژووری تاکەکەسیدا.

بەلەبەرچاوگرتنی بارودۆخی مەترسیداری کەژاڵ ڕەحمانی و نادڵنیایی لە بارەی دۆخی هاوسەر و براکەی، ئێمە واژۆکارانی ئەم داواکارییە، داوا لە بەرپرسانی داد و ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین:

١- کەژاڵ ڕەحمانی دەستبەجێ و بێ مەرج ئازاد بکرێت، یان لانیکەم  فەرمانی دەستبەسەرکردنی بگۆڕدرێت بۆ ئەوەی بتوانێت ئازادانە  بەرگری لە مافە یاساییەکانی بکات، لەگەڵ دەستڕاگەیشتن بە چارەسەری و پارێزەر.

٢- پشکنینی پزیشکی دەستبەجێ و سەربەخۆ و تایبەتی بۆ بکرێت و ئەگەر پزیشک دەستنیشانی کرد، بتوانێت بەبێ دەستوەردانی دەزگا ئەمنییەکان ببرێتە نەخۆشخانە.

٣- هەموو جۆرەکانی زیندانی تاکەکەسی، فشار بۆ دانپێدانان یان دۆسیەی زۆرەملێ، سوکایەتی پێکردن، هەڕەشەکردن و ئاستەنگی نایاسایی بەرامبەری پێویستە دەستبەجێ ڕابگیرێت.

٤. مافی پەیوەندی و دیداری بەردەوام لەگەڵ بنەماڵڵە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بۆ کەژاڵ ڕەحمانی و عیسا فەیزی و دانیال ڕەحمانی مسۆگەر بکرێت.

٥. شوێنی دەستبەسەرکردن، ڕەوشی جەستەیی، تۆمەتەکان و بەرەوپێشچوونی دۆسیەکانی عیسا فەیزی و دانیال ڕەحمانی بە شێوەیەکی ڕوون و فەرمی بە بنەماڵە و پارێزەرەکانیان ڕابگەیەندرێت.

٦- لە نەبوونی بەڵگەی یاسایی ڕوون کە بتوانرێت بە شێوەیەکی دادپەروەرانە لێی بکۆڵرێتەوە، عیسا فەیزی و دانیال ڕەحمانیش دەستبەجێ ئازاد بکرێن.

٧- ڕاپۆرتی دەستبەسەرکردن بەبێ فەرمانی دادوەر، دەستبەسەر کردن بە شێوەیەکی  توندوتیژیانە، هەڕەشەکردن لە خێزان، بێبەشکردنی چارەسەری هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت و ئەوانەی بەرپرسیارن لە پێشێلکردنی مافی دەستگیرکراوەکان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

٨- نابێت بنەماڵەی ڕەحمانی نابێت بە هۆیداخوازی دادپەروەری  بخرێتە ژێر فشار و هەڕەشەوە بۆ بەدواداچوون و زانینی چارەنووسی جەمال ڕەحمانی، یان زانیاری لەسەر دۆخی دەستبەسەرکراوان.

داوا لەدامودەزگاکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی دەکەین بە پەلە بەدوواداچون بکەن بۆ بارودۆخی کەژاڵ ڕەحمانی، عیسا فەیزی و دانیال ڕەحمانی، داوای ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی لە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن سەبارەت بە دۆخی ئەوان، بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو تواناکانی یاسایی، دیپلۆماسی و مرۆیی بۆ ڕێگریکردن لە زیانی قەرەبوو نەکراو بە ژیان و تەندروستی و مافەکانیان.

پاراستنی ژیان و تەندروستی دەستگیرکراوێک، مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، کۆتاییهێنان بە بێ خەبەری بنەماڵ، قەدەغەکردنی فشار بۆ دانپێدانان و ڕێزگرتن لە کەرامەتی مرۆڤ ئەوانە کەمترین بابەتن کە نابێت هیچ دۆسیەیەک لێی بێبەری بێت. کەژاڵ ڕەحمانی دەبێ ئازاد بکرێت، چارەسەری پێویست وەربگرێت و بنەماڵەکەی لە فشاری بەردەوام و هەڕەشە ڕزگار بکرێن.

بەڕێزەوە

٢٩ی تەمموزی ١٤٠٥

ڕووداوەکانی ئەم دواییە

  • شوێنی واژۆکان

    پارێزگا ژمارەی واژۆکان
    پارێزگای ئەلبۆرز 2
    پارێزگای ئەرده‌بیل 0
    پارێزگای بوشێهر 1
    پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری 1
    پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات 3
    پارێزگای فارس 2
    پارێزگای گیلان 1
    پارێزگای گۆڵستان 0
    پارێزگای هەمەدان 1
    پارێزگای هۆرمۆزگان 0
    پارێزگای ئیلام 0
    پارێزگای ئیسفەهان 2
    پارێزگای کرمان 0
    پارێزگای کرماشان 1
    پارێزگای خوزستان 1
    پارێزگای کۆهگیلویە و بۆیرەحمەد 0
    پارێزگای کوردستان 4
    پارێزگای لۆرستان 0
    پارێزگای مه‌رکه‌زی 0
    پارێزگای مازەندەران 0
    پارێزگای خوراسانی باکوور 0
    پارێزگای قەزوین 0
    پارێزگای قوم 0
    پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی 2
    پارێزگای سێمنان 0
    پارێزگای سیستان و بەلووچستان 0
    پارێزگای خوراسانی باشوور 0
    پارێزگای تاران 6
    پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا 0
    پارێزگای یەزد 0
    پارێزگای زەنجان 0
    ئەم داواکارییە تا ئێستا واژۆی 118 ی وەرگرتووە. نزیکەی 74%ی واژۆکان لە ئێرانەوە دێن. نزیکەی 26%ی واژۆکان لە دەرەوەی ئێرانەوە دێن. بزانە چۆن دادخاست نەخشەی واژۆ دروست دەکات.
  • نوێترین واژۆەکان

    1. واژۆ لە ڕیگای تێلیگرام
    2. امضا می‌کنم چون کژال رحمانی باید فوراً به درمان، وکیل و تماس با خانواده دسترسی داشته باشد و سلامت او نباید قربانی فشارهای امنیتی شود.

    3. واژۆ لە ڕیگای تێلیگرام
    4. امضا می‌کنم چون کژال رحمانی باید فوراً به درمان، وکیل و تماس با خانواده دسترسی داشته باشد و سلامت او نباید قربانی فشارهای امنیتی شود.

    5. واژۆ لە ڕیگای تێلیگرام
  • یک فعال حقوق زنان ئەم داواکارییەی ڕێکخست

داواکاری بۆ ماف و بەدیهێنانی دادپەروەری

دەنگی خۆتان بەرز بکەنەوە. داوایەک بنووسن. هەرکەسێک دەتوانێت داواکاری لەسەر هەر بابەتێک پێشکەش بکات.

داواکارییەک بنووسە