١٤ی ئایاری ١٤٠٥
روو لە: ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕاپۆرتێری تایبەتی بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران، ڕاپۆرتێری تایبەتی لەسێدارەدانەکانی دەرەوەی دادوەری، دەزگاکانی دیکەی کارامەی نێودەوڵەتی
بابەتی داواکارییەکە
پێشێلکردنی بەرفراوانی مافەکانی مرۆڤ و یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان لە ڕێگەی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بۆ سەر کەمپ و بارەگاکانی پارتە کوردستانییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان
پێناسەکردنی ڕووداوەکان
بەپێی داتا و ڕاپۆرتەکانی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، لە ١٣ی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٤ تا ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و هێزەکانی سەر بە ئێران، زنجیرە هێزەکانی سەر بە ئێران، زنجیرەیەک هێرشیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک بۆ سەر بارەگا و کەمپ و کەمپەکانی پارتە کوردییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامداوە. بە سەرنجدان بە بارودۆخی ئاڵۆزی هەرێمەکە، ئەگەری دووبارەکردنەوەی ئەو هێرشانە لەلایەن حکومەتی کۆماری ئیسلامییەوە زۆرە
ڕوونکردنەوە و ڕەتکردنەوەی ئەو پاساوانەی کە لەلایەن ئەنجامدەرانی هێرشەکانەوە خراونەتەڕوو
بەشێک لە بەرپرسانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و گرووپەکانی سەر بە ئێران، سەبارەت بەوهێرشانە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پارتە سیاسییە کوردییەکان کە بنکەکانیان لە هەرێمی کوردستان داناوە، پلانیان دانابوو هێرش بکەنە سەر ئێران یان مەبەستیان بوو دەستوەردان بکەن لە شەڕی بەردەوامی ئێران، ئیسرائیل و ئەمریکا
بەڵام بە پشتبەستن بە لێدوان و هەڵوێستە فەرمییەکانی لایەنە سیاسییە کوردییەکانی ئێران، چەندین جار ئەم بانگەشانە ڕەتکراونەتەوە. ئەو لایەنانە چەندین جار جەختیان لەوە کردووەتەوە کە هیچ پلانێکیان بۆ هێرشی سەربازی یان دەستێوەردان لەم شەڕەدا نەبووە و نییە و چالاکییەکانیان لە چوارچێوەیەکی سیاسی و ڕێکخراوەییدا پێناسە کراوە.
سەرەڕای ئەم هەڵوێستە ڕوون و دووبارەبووانە، هێرشەکان نەک هەر ڕانهوەستاون، بەڵکو بەردەوامن و بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی ئەندامانی ئەو پارتانە. ئەم دۆخە نیگەرانییەکی جددی سەبارەت بەکارهێنانی بانگەشەی ئەمنی وەک بنەمایەک بۆ پاساوهێنانەوە بۆ هێرشکردنە سەر ئەو ئامانجانەی کە مەدەنین، دەوروژێنێت ئەم هێرشانە لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و لە شوێنەکانی وەک زەڕگوێز، زەرگویزەڵە، باشیک، سورداش، سیدەکان، کۆیە، دارا ئاکۆیان، و کەمپی جەژنیکان ڕوویانداوە
لە زۆر حاڵەتدا ئەم هێرشانە کەمپ و ناوچەی نیشتەجێبوونیان کردۆتە ئامانج و لە هەندێک حاڵەتدا تەنانەت لە کاتی ئاگربەستی ڕاگەیەندراوی نێوان ئەمریکا و ئێراندا بەردەوام بووە
زیانی مرۆیی
بە پشتبەستن بە زانیارییە پشتڕاستکراوەکان
لانی کەم ٩ کەس کوژراون
جەلال رشیدی، اسماعیل (ئاکۆ) رحیمی، امید وەیسی، اقبال صالحپوور، فەخردین مرادی، غەزل مولان چپر آباد، شاهین آذربرزین، ندا میری، سەمیە الاەیاری
بریندارەکان
لەم هێرشانەدا لانیکەم ١٠ کەس بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتە مەیدانییەکان، ئەگەری زۆرە ئەم ژمارەیە زیاد بکات.
نیگەرانییەکان بەرانبەر هێرشانە
-
دووبارە هێرشکردنە سەر هەمان شوێن، لەنێویاندا زرگویز
-
بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک لە یەک کاتدا
-
بە ئامانجگرتنی کەمپەکان و ناوچە مەدەنییەکان
-
بەردەوامی هێرشەکان سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست
-
دروستکردنی نائەمنی و ئاوارەبوونی بەربڵاوی دانیشتووان
بنەمای یاسایی داواکارییەکە
ئەم کارانە پێشێلکارییەکی ڕوونی بنەما بنەڕەتییەکانی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و یاسای مافی مرۆڤ پێکدەهێنن، لەوانە
-
جیانەکردنەوەی ئامانجی سەربازی و مەدەنی
-
پێشێلکردنی بنەمای ڕێژەیی لە بەکارهێنانی هێزدا
-
قەدەغەکردنی کوشتنەکانی بێ گەڕانەوە بۆ سیستەمی دادوەری
-
قەدەغەکردنی کوشتنی دەرەوەی دادگا
-
پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق لە ڕێگەی هێرش و سنوور بەزاندنەوە
بە لەبەرچاوگرتنی سروشت و دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە، دەکرێت ئەم کردەوانە بە تاوانی جەنگ و ئەگەر مەرجەکان جێبەجێ بکرێن، تاوانی دژە مرۆڤایەتی هەژمار بکرێن و بکەوێتە ژێر دەسەڵاتی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان
داواکارییەکان
ئێمە واژۆکارانی ئەم داواکارییە دەستبەجێ داوای ئەم کارانە دەکەین
-
دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ و دەستبەجێ و بێلایەنی نێودەوڵەتی سەبارەت بەم هێرشانە
-
ئیدانەکردنی فەرمی ئەم کارانە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە
-
دەستنیشانکردن و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەران و فەرماندەکانی ئەو هێرشانە
-
ڕێوشوێنی بەپەلە بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و کەمپەکانی هەرێمی کوردستان
-
ڕاگرتنی دەستبەجێی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی و سنوور بەزاندن
-
قەرەبووکردنەوەی زیانە ماددی و ئەخلاقییەکان بە قوربانیان و کەسوکارەکانیان
-
تۆمارکردن و بەڵگەنامەکردنی ئەم حاڵەتانە لە میکانیزمە فەرمییە نێودەوڵەتییەکان
ئەنجامگیری
بەردەوامی ئەم هێرشانە لە ماوەیەکی کورتدا و بە نەخشێکی ڕوون، ئاماژەیە بۆ ڕەوتێکی سیستماتیکی توندوتیژی سنووربەزێن بەرامبەر بە پارتە کوردییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان. نەبوونی وەڵامێکی کاریگەر لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دەتوانێت ببێتە هۆی دووبارەبوونەوە و پەرەسەندنی ئەم پێشێلکارییانە
-