واژۆ بکە

لێدوانی بزووتنەوەی ژنانی بەلووچ بۆ شەرمەزارکردنی شەڕ

88%
۸۸ واژۆ
۵۰۰ ئامانج
بزووتنەوەی ژنانی بەلووچ ئەم داواکارییە ڕێک دەخات

١٢ی نیسانی ١٤٠٥

ئەم دێڕانە لە سەردەمی خەم و توڕەیی و وێرانکاریدا دەنووسین؛ لەو ڕۆژانەی کە مردن و ترسی بەردەوامی لەناوچوون بووەتە ئەزموونێکی ڕۆژانە و قسەکردن لەسەری بووەتە کردەوەیەکی مەترسیدار. ئێمە باسی جوگرافیایەک دەکەین کە ساڵانێکە پەراوێزخراوە، بەڵام هەمیشە لە چوارچێوەی توندوتیژی و هەڵاواردندا ژیاوە؛ لە بەلوچستان کە بەردەوام یەکێک بووە لە یەکەم قوربانییەکانی سیاسەتی ئەمنی و سەربازی.

ئێمە وەک بەشێک لە کۆمەڵگەی ژنانی بەلووچ هەڵوێستێکی ڕوون و بێ دوو دڵی لە بەرامبەر زیادبوونی سووڕی توندوتیژی و ستەم و ئێعدام و شەڕدا دەگرینەبەر.

شەڕ بەردەوامی وێرانکارییە، نەک ڕێگایەک بۆ ڕزگاری

هێرشی سەربازی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، لە ژێر هەر ناوێک و پاساوێکدا بێت، جگە لە بڵاوبوونەوەی مەرگ و ماڵوێرانی و ناسەقامگیری هیچی تر نییە. ئەزموونی مێژوویی هەرێمەکە، لە عێراقەوە تا ئەفغانستان و سوریا، بە ڕوونی نیشانی دەدات کە شەڕ نە بەرەو ئازادی دەڕوات و نە بەرەو دادپەروەری؛ ژێرخانی گرنگ لەناو دەبات، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تێکدەدات و ژیانی ملیۆنان کەس بەرەو لەناوچوون دەبات. ئەوەی لەدوای شەڕ دەمێنێتەوە ڕزگاری نییە، بەڵکو وێرانکاری بەرفراوان و هەژارییە.

لەم هەلومەرجەدا خودی کۆماری ئیسلامی وەک هێزێکی سەرکوتکەر ساڵانێکە بە شێوەیەکی سیستماتیک بزووتنەوە مەدەنی و ئاشتیخوازەکان سەرکوت دەکات و بە گرتن و ئەشکەنجە و لە سێدارەدان وەڵامی هەر دەنگێکی ئازادیخواز دەداتەوە، هەڵگیرسانی شەڕ نەک هەر ئەم بازنەی سەرکوتکردنە لاواز ناکات، بەڵکو زیاتری دەکات. ئەزموونەکان ئەوە دەردەخەن کە لە حاڵەتی شەڕدا حکومەتەکان بە پشتبەستن بە گوتاری "ئاسایشی نەتەوەیی"، مەودای سەرکوتی ناوخۆیی فراوان دەکەن و هەر ناڕەزایەتییەک وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر مانەوە و یەکپارچەیی وڵات سەرکوت دەکەن.

هەر هێرشێکی سەربازی بە تایبەت لە وڵاتێکی وەک ئێراندا ئاکامێکی ڕاستەوخۆ و وێرانکاری دەبێت: هێزی سەربازی لەسەر شەقامەکان چڕتر دەبێتەوە، پانتایی ئەمنی و کۆنتڕۆڵ فراوان دەبێت، دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ بە تۆمەتی ئەمنیی ناڕوون زیاد دەکات، سەرکوتی کوێرانە چڕتر دەبێتەوە و خۆپیشاندەران ڕاستەوخۆ دەکرێنە ئامانج. لەم چوارچێوەیەدا لە ژێر سێبەری باری نائاساییدا لە سێدارەدانی دەرەوەی دادگاش زیاد دەکات و هێڵی نێوان "شەڕی دەرەکی" و "سەرکوتی ناوخۆیی" دەسڕدرێتەوە؛ بە شێوەیەک کە توندوتیژی لە هەموو ئاستەکانی ژیانی کۆمەڵایەتیدا زیاتر دەبێت.

جگە لەوەش، لەناوبردنی ژێرخانی گرنگ، لە تۆڕەکانی ئاو و کارەباوە تا ناوەندەکانی تەندروستی و پەروەردە، ژیانی ڕۆژانەی خەڵک دەخاتە قەیرانێکی قووڵەوە. دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان زیاتر سنووردار دەبێت، هەژاری و نایەکسانی زۆرتر دەبێت و گروپە پەراوێزخراوەکان تادێت بەرەوڕووی وەدەرنان و لەبیرکردن دەبنەوە. هاوکات ژنان و منداڵ و مرۆڤە پەراوێز خراوەکانی کۆمەڵگە زۆرترین قوربانی ئەم دۆخەن.

شەڕ گەیشتن ئازادی نییە، بەڵکو درێژەدان و چڕبوونەوەی هەمان ئەو دۆخەیە کە ساڵانێکە لەگەڵیدا دەژین؛ دۆخێکی پڕ لە توندوتیژی و ستەم و بێبەشی و ژیان لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا. بۆیە ئێمە شەڕ وەک ڕێگایەک بۆ ڕزگاری نابینین، بەڵکو وەک درێژکراوەیەکی لۆژیکی بۆ پێکهاتەکان کە مرۆڤەکان لە ژیان بێبەش دەکەن دەبیندرێت.

بەلوچستان: ژیان لە دۆخێکی شەڕی بەردەوامدا

بۆ گەلی بەلووچ شەڕ دیاردەیەکی نوێ نییە. ئێمە ساڵانێکە لە دۆخێکدا دەژین کە ئەمنیەتیکردن و سەرکوتکردن و هەژاریی پێکهاتەیی و لەسێدارەدان، بووەتە بەشێکی سیستماتیکی دانەبڕاوی ڕۆژانەمانن. شەقام و شارەکانمان چەندین جار شاهیدی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە ئاشتیخوازانەکان بوون؛ هاوڵاتیانی مەدەنی ڕاستەوخۆ کراونەتە ئامانج؛ دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ بە تۆمەتی ئەمنی و فشاری بەردەوام بۆ سەر ژینگە و بژێوی و کولتوری خەڵک، ژیانی دژوار کردووە و بەردەوام هەڕەشەی لەسەرە.

لە چوارچێوەیەکی وادا هەر هێرشێکی دەرەکی نەک هەر یارمەتیدەر نییە بۆ باشترکردنی دۆخەکە، بەڵکو ڕاستەوخۆ دەستی هێزە سەرکوتگەرە ناوخۆییەکان دەکاتەوە بۆ چڕکردنەوەی توندوتیژی و فراوانکردنی دەستگیرکردن و سەرکوتی کوێرانە. ئەم هێرشانە کەشوهەوای ئەمنی قووڵتر دەکەنەوە، ژێرخانی ژیانی خەڵک زیاتر تێکدەدەن و گرژی و بێمتمانەیی نێوان خەڵک و حکومەت زیاد دەکەن. دەرئەنجامی ئەم ڕەوشە، بەرهەمهێنانەوەی هەژاری و چڕبوونەوەی نائەمنی و بێدەسەڵاتکردنی زیاتری خەڵکی بەلووچە؛ دۆخێک کە ناوچە پەراوێزخراوەکان زیاتر لە هەموو شوێنێک کاریگەری قەیرانەکانیان لەسەر دەبێت.

ژیان لە بەلوچستان، بەم مانایە، ژیانە لە دۆخێکی شەڕی بەردەوامدایە؛ شەڕێک کە بە سەرکوتی ناوخۆیی لە لایەک و بە هەڕەشەی دەستێوەردانی دەرەکی کە ڕۆژانە ڕەهەندە وێرانکەرەکانی زیاتر دەکات، بەردەوام دەبێت.

ئێمە بە ڕوونی دەڵێین کە ئیسرائیل و ئەمریکا ئەم شەڕە وێرانکەرەیان بۆ  بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادی گەلانی ئێرانەوە دەست پێنەکردووە و لە چوارچێوەی ئەو گێڕانەوەیە چەواشەکاریانەی کە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کۆنترۆڵ یان کردووە، وەک ئێران ئینتەرناشناڵ لەژێر ناونیشانی “ڕزگارکردنی گەلی ئێران”دا بەرەوپێش دەبەن، بەڵکو بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنی سەرچاوەکان و فراوانکردنی کاریگەری و هەژموونی خۆیانە.

لە هەمان کاتدا کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بە یەکێک لە تاوانبارانی سەرەکی و بەرپرسی دۆخی کارەساتباری ئێستا دەزانین.

ئاکاری ئەم حکومەتە پڕە لە توندوتیژی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ: لە کوشتنی خۆپیشاندەران لە شەقامەکان و سەرکوتکردنی خوێناوی گردبوونەوەی ئاشتیانە، تا دەگاتە دەستگیرکردنی ئارەزوومەندانە، دانپێدانانی زۆرەملێ، ئەشکەنجەدان و لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ؛ هەروەها زەوتکردنی مافە سەرەتاییە ژیانی و مەدەنییەکان بۆ کۆمەڵگە.

لەبیرمان ناچێت لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی یەکدا، فیشەک ڕاستەوخۆ بەر سنگی خۆپیشاندەران دەکەوت و خێزانەکان بێدەسەڵات بوون لە گەڕان بەدوای ئازیزانیاندا. ئەوەی ڕوویدا میکانیزمی بەردەوامی سەرکوتکردن بوو لە لایەن دەسەڵاتەوە.

ئێستا لە ناو شەڕەکەدا حکومەت شێوازێکی نوێی توندوتیژی و سەرکوتکردن بەسەر خەڵکدا دەسەپێنێت،  بە بڕینی ئینتەرنێت و سنووردارکردنی پەیوەندییەکان. ترس و فشار، لەگەڵ هەڕەشەی بەردەوامی بۆمب و هێرشی سەربازی، بوونەتە بەشێک لە ئەزموونی ڕۆژانەی خەڵک، ژیانیان  لە ژێر  سێبەری تیرۆر و نائەمنی دژوارتر کردووە.

سنوورداربوون لەگەڵ شەڕ

ئێمە بە ڕوونی سنوورەکانمان لەگەڵ هەموو هێزەکانی شەڕخواز، لە هەموو لایەکدا دیاری دەکەین. ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات، لە ئاسایشدا داوای دەستوەردانی سەربازی و گەمارۆ پەکخستن و بۆردومان دەکەن، بە کردەوە توندوتیژی و وێرانکاری بەرهەم دەهێننەوە و هیچ بایەخێک بە ئازار و مەرگی گەلانی بێ بەرگری نادەن.

ڕەوتی پاشایەتی و گروپە شەڕخوازەکانی تر شادی و سەما لە شەقامەکانی ئەوروپا و ئەمریکا دەکەن و دروشمی “سوپاس ترەمپ” و “سوپاس بۆ نەتانیاهۆ” و بەرزکردنەوەی ئاڵای دەوڵەتی تیرۆریستی ئیسرائیل، لە هەمان کاتدا تێنەگەیشتن لە ڕاستییە کە ئیسرائیل لوبنان و سوریا و فەلەستینی داگیرکردووە.

لە هەمان کاتدا بە بێئەدەبییەکی بێ وێنە لە پەرلەمانەکانی ئەوروپادا، خۆی وەک ڕەگەزێکی باڵاتر پیشان دەدات، ڕەگەزێک کە جیاوازە لە گەلانی دیکەی باشووری جیهان و چارەنووسی وەک ئەوان نابێت.

ئەم گرووپانە چاویان لە کوشتنی منداڵی بێتاوان لە میناب و قوربانیانی دیکەی شەڕ دادەخەن، یان بە بەشێک لە وەهمێک بە ناوی "ئازادی" دەزانن کە خۆیان دروستیان کردووە. لە هەمان کاتدا فرمێسکی تیمساح بۆ کوشتنی سەربازە ئەمریکییەکان دەڕێژن کە خاکی ئێرانیان داگیرکردووە، بەڵام لە بەرامبەر کوشتنی ژن و منداڵی ئێرانی بێدەنگن. ڕێبەری ڕەوتی پاشایەتی ڕەزا پەهلەوی بە ڕوونی نیشانی داوە کە بە دوای دەسەڵات و تۆڵەسەندنەوەدایە بەرامبەر بەو خەڵکەی کە دەسەڵاتی دیکتاتۆری باوکییان تێکشکاند. نەک هەر بێباکانە بەرامبەر بە مردن و مەینەتی خەڵک و بە ڕاشکاوی ئەو کەسانەی لە مانگی یەکی ساڵی ١٤٠٤دا کوژراون بە “کوژراوانی جەنگ” ناودەبات، بەڵکو ڕاستەوخۆ لەگەڵ زلهێزە بیانییەکان، لەوانە ترامپ، پرسیاری بەدیهێنانی ئامانجە شەخسییەکانی و داوای شەرعیەتی دەستێوەردانی سەربازی و هێرشە دەرەکییەکان دەکات. ڕەزا پەهلەوی دەیەوێت ژێرخانی ئێران تێکبدات و سزاکان چڕتر بکاتەوە و گەلانی ئێران بەکۆمەڵ بکوژێت. ناوبراو وێڕای بانگەشەی سەرکردەیەکی ڕاگوزەر، بە وەهمی خاوەندارێتی بەسەر خاکی ئێران، لە ڕێگەی سواڵکردن و لۆبیکردن بۆ هێرشکردنە سەر وڵات، هاوبەشی ڕاستەوخۆی کۆمەڵکوژی دەکات. کردەوەکانی نە ڕزگاریکردنە، نە بەرگریکردنە لە مافەکانی خەڵک، بەڵکو درێژەپێدەری ئەو توندوتیژی و گێرەشێوێنیەیە سیاسیە کە ئازاری خەڵک دەدات.

ئێمە بە توندی ئەو بۆچوونە ڕەتدەکەینەوە کە ئازادی و دادپەروەری لە ڕێگەی توندوتیژی و بۆردومان و دەستێوەردانی دەرەکییەوە بەدەست دێت. ئازادی و ڕزگاری ڕاستەقینە تەنها لە ڕێگەی بەرخۆدانی مەدەنی و بزووتنەوە ئازادیخوازەکان و هاوپشتی کۆمەڵایەتی و پێداگری لەسەر مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەری بۆ هەموو مرۆڤەکان مومکین دەبێت و هیچ چەکێک ناتوانێت بیسەپێنێت.

دژی شەڕ و لەسێدارەدان و سەرکوتکردن

شەڕ تەنیا لە لەناوبردنێکی جەستەیی سنووردار نییە؛ هەروەها بناغە کۆمەڵایەتییەکان تێکدەدات و پەیوەندییەکانی مرۆڤ لەناو دەبات. ئێمە پێمان وایە سیاسەتی شەڕخوازانە، چ لەلایەن حکومەتەکانەوە بێت یان هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان، دواجار دەبێتە هۆی پارچەپارچەبوونی کۆمەڵگا و لاوازبوونی هاوپشتی کۆمەڵایەتی و لەناوبردنی ژیانی کۆمیناڵ. ئەم پڕۆسەیە نەک هەر گرووپە پێشکەوتنخوازەکان و خەباتکارانی دژ بە کۆماری ئیسلامی دەکاتە ئامانج، بەڵکو هەموو ئێرانییەکان بەرەوڕووی مەترسی داڕمانی کۆمەڵایەتی، ناسەقامگیری و نائەمنیی دەکاتەوە.

لە ئەزموونی بزووتنەوەی ژێن ژیان ئازادیدا  بینیمان کە چۆن ژنان و خەڵکە پەراوێزخراوەکان هاتنە ناو چوارچێوەیەکەوە و دەنگیان بەرزکردەوە  بۆ مافە بنەڕەتییەکان و ئازادی. بینیمان کە چۆن ڕەوتە پێشکەوتنخوازەکان دەستی یەکتریان گرت و بەرەو ئازادی هەنگاویان دەنا و توانیمان تەنانەت بەشێکی بچووکی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیش پاڵ بۆ دواوە بنێین.

ئێمە مێژوومان تۆمار کرد. ئێمە پاشەکشە ناکەین، چاوەڕێ مردنی بزووتنەوەکان نابین، وێرانکاری وڵات قبوڵ ناکەین، گەڕانەوەی توند وتیژی دەیان ساڵەی ڕابردوو قبوڵ ناکەین. ئێمەی ژنانی بەلووچ لەدایک بووین بە شەڕڤان و تەنانەت لە ناو شەڕ و سەرکوت و توندوتیژی و کوژانەوەی ئینتەرنێتیشدا دەنگی ناڕەزایەتی بەرز دەکەینەوە و دەیگەینینە گوێی جیهان.

لە هەنگاوی یەکەمدا بە توندی ڕایدەگەیەنین:

نەخێر بۆ شەڕ،  و داوای پێکهێنان و بەهێزکردنی گروپی دژە شەڕ دەکەین بۆ ئەوەی دەستبەجێ بۆردومان و هەر دەستدرێژییەکی سەربازی لەلایەن وڵاتانی دەرەوە ڕابگیرێت.

ئێمە پێداگری لەسەر بنەما بنەڕەتییەکان دەکەینەوە، لە هەموو بارودۆخێکدا دژایەتی سزای لەسێدارەدان دەکەین، داوای ئازادکردنی دەستبەجێی سەرجەم گیراوەکان، بەتایبەتی منداڵان و گەنجان دەکەین، دادگاییکردنی نمایشی و دانپێدانانی زۆرەملێ شەرمەزار دەکەین. ئێمە هەر جۆرە دەستێوەردان و بۆردومانێکی سەربازیی دەرەکی ڕەتدەکەینەوە، دژی هەموو جۆرە سەرکوت و توندوتیژییەک دەوەستینەوە.

لەناوبردنی کۆماری ئیسلامی بەتەنها لە لایەن خەڵکی ئێرانەوە دەکرێت.

نا بۆ شەڕ، نا بۆ لە سێدارەدان، نا بۆ سەرکوتکردن.

بەڵێ بۆ ژن، بەڵێ بۆ ژیان، بەڵێ بۆ ئازادی.

ژن، ژیان، ئازادی بۆ هەمیشە...

بلوچ زالبولانی زرمبش-

ڕووداوەکانی ئەم دواییە

  • شوێنی واژۆکان

    پارێزگا ژمارەی واژۆکان
    پارێزگای ئەلبۆرز 1
    پارێزگای ئەرده‌بیل 0
    پارێزگای بوشێهر 1
    پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری 1
    پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات 1
    پارێزگای فارس 2
    پارێزگای گیلان 0
    پارێزگای گۆڵستان 0
    پارێزگای هەمەدان 0
    پارێزگای هۆرمۆزگان 0
    پارێزگای ئیلام 0
    پارێزگای ئیسفەهان 1
    پارێزگای کرمان 0
    پارێزگای کرماشان 0
    پارێزگای خوزستان 0
    پارێزگای کۆهگیلویە و بۆیرەحمەد 0
    پارێزگای کوردستان 0
    پارێزگای لۆرستان 0
    پارێزگای مه‌رکه‌زی 0
    پارێزگای مازەندەران 0
    پارێزگای خوراسانی باکوور 0
    پارێزگای قەزوین 0
    پارێزگای قوم 0
    پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی 0
    پارێزگای سێمنان 0
    پارێزگای سیستان و بەلووچستان 1
    پارێزگای خوراسانی باشوور 0
    پارێزگای تاران 6
    پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا 0
    پارێزگای یەزد 0
    پارێزگای زەنجان 0
    ئەم داواکارییە تا ئێستا واژۆی 88 ی وەرگرتووە. نزیکەی 46%ی واژۆکان لە ئێرانەوە دێن. نزیکەی 54%ی واژۆکان لە دەرەوەی ئێرانەوە دێن. بزانە چۆن دادخاست نەخشەی واژۆ دروست دەکات.
  • نوێترین واژۆەکان

    1. واژۆ لە ڕیگای تێلیگرام
    2. واژۆ لە ڕیگای تێلیگرام
    3. واژۆ لە ڕیگای تێلیگرام
    4. واژۆ لە ڕیگای تێلیگرام
    5. امضا می‌کنم، همصدا با جنبش زنان بلوچ، نه به جنگ؛ نه به سرکوب داخلی؛ نه به اعدام؛ آزادی زندانیان سیاسی.

  • بزووتنەوەی ژنانی بەلووچ ئەم داواکارییەی ڕێکخست

داواکاری بۆ ماف و بەدیهێنانی دادپەروەری

دەنگی خۆتان بەرز بکەنەوە. داوایەک بنووسن. هەرکەسێک دەتوانێت داواکاری لەسەر هەر بابەتێک پێشکەش بکات.

داواکارییەک بنووسە