واژۆ بکە

ئێمە خوازیاری هەڵوەشێنینەوەی سزای نامرۆڤانەی پەنجە بڕینین

310%
۳۱۰ واژۆ
۵۰۰ ئامانج
چالاکوانێکی مافی مرۆڤ ئەم داواکارییە ڕێک دەخات

٢٦ی سەرماوەز ١٤٠٣

سێ بەندکراو بە ناوەکانی هادی ڕۆستەمی، مێهدی شاهیوەند و مێهدی شەریفیان کە ماوەی ٩ ساڵە لە زیندانی ورمێدان، حوکمی بڕینیەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستیان بەسەردا سەپێنراوە. ئەم سزا دڕندانە و سەدەی ناوەڕاستیانە پێشێلکردنی ئاشکرای بڕگەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتییە کە ئەشکەنجەدان و سزای نامرۆڤانە قەدەغە دەکەن.

ئەم سێ زیندانییە لەم دواییانەدا لە نامەیەکی کراوەدا لە زیندانەوە باسی بارودۆخی نالەباری خۆیان و ترسی خۆیان لە جێبەجێکردنی ئەو سزایە کردووە. لەم نامەیەدا کە ئازاری دەروونی و کاریگەرییە ئازاربەخشەکانی لەسەر بنەماڵەکانیان ڕوون کردووەتەوە؛ دەنووسن: "چەند جارێک لەگەڵ بەرپرسی لقی 8ی جێبەجێکردنی سزای تاوان قسەمان لەسەر دۆسیەکەمان و لێبوردن کردووە، لەکۆتاییشدا وەڵامەکەی ئەوە بوو کە سزاکەتان لە قۆناغی جێبەجێکردندایە و لەماوەی کەمتر دوو مانگ سزاکەتان جێبەجێدەکرێت.

ئەو سزایانەی کە بریتین لە بڕینی بەشەکانی جەستەی مرۆڤ، نموونەی ئەشکەنجەدان و مامەڵەی نامرۆڤانەن کە بە پێ یاساکانی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ قەدەغە کراوە، وەک پەیماننامەی دژ بە ئەشکەنجە و جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ. ئەم سزایانە کەرامەتی مرۆڤ پێشێل دەکەن و زیانی جەستەیی و دەروونی قەرەبوو نەکراوە بە قوربانییەکان و کەسوکارەکانیان دەگەیەنن.

ئێمە واژۆکارانی ئەم داواکارییە داوا لە دەسەڵاتی دادوەری و پەرلەمان دەکەین ئەم خاڵانەی خوارەوە جێبەجێ بکەن:

١- ڕاگرتنی دەستبەجێی سزای پەنجەبڕین: ڕاگرتنی جێبەجێکردنی ئەو سزا بەربەرییانە و دڵنیابوون لە سەلامەتی هادی ڕۆستەمی، مێهدی شاهیوەند، مێهدی شەریفیان، و سزادراوانی دیکەی پەنجەبڕین.

٢- هەڵوەشاندنەوەی یاساکانی پەیوەست بە پەنجە بڕین: کۆتاییهێنان بە بەکارهێنانی ئەو سزا نامرۆڤانە و هاوشێوەیانە لە سیستەمی دادوەری ئێران و هەڵوەشاندنەوەی یاسا پەیوەندیدارەکان.

٣- پابەندبوون بە مەرجە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ: ئێران دەبێت پابەند بێت بە ئەرکەکانی خۆی لە گەرەنتیکردنی جێبەجێکردنی، مافەکانی مرۆڤی نێودەوڵەتی و هەڵوەشاندنەوەی هەر جۆرە ئەشکەنجە و سزایەکی نامرۆڤانە، سووکایەتی پێکردن یان تۆقاندن.

هەر ساتێک کە تێدەپەڕێت لە ژیاندا گرنگە و ئەم سێ زیندانییە لە ترسدا دەژین، کەرامەتی ئینسانیان لەناوچووە، خێزانەکانیان لە ترسی جێبەجێکردنی سزاکە خەو و ئارامیان نییە. دەبێت کۆتایی بەم کارە نامرۆڤانە بێت.

ڕووداوەکانی ئەم دواییە

  • شوێنی واژۆکان

    پارێزگا ژمارەی واژۆکان
    پارێزگای ئەلبۆرز 10
    پارێزگای ئەرده‌بیل 3
    پارێزگای بوشێهر 1
    پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری 1
    پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات 2
    پارێزگای فارس 5
    پارێزگای گیلان 2
    پارێزگای گۆڵستان 1
    پارێزگای هەمەدان 1
    پارێزگای هۆرمۆزگان 0
    پارێزگای ئیلام 1
    پارێزگای ئیسفەهان 3
    پارێزگای کرمان 2
    پارێزگای کرماشان 3
    پارێزگای خوزستان 7
    پارێزگای کۆهگیلویە و بۆیرەحمەد 0
    پارێزگای کوردستان 4
    پارێزگای لۆرستان 0
    پارێزگای مه‌رکه‌زی 2
    پارێزگای مازەندەران 1
    پارێزگای خوراسانی باکوور 0
    پارێزگای قەزوین 0
    پارێزگای قوم 0
    پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی 5
    پارێزگای سێمنان 2
    پارێزگای سیستان و بەلووچستان 3
    پارێزگای خوراسانی باشوور 3
    پارێزگای تاران 39
    پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا 2
    پارێزگای یەزد 1
    پارێزگای زەنجان 1
    ئەم داواکارییە تا ئێستا واژۆی 310 ی وەرگرتووە. نزیکەی 88%ی واژۆکان لە ئێرانەوە دێن. نزیکەی 12%ی واژۆکان لە دەرەوەی ئێرانەوە دێن. بزانە چۆن دادخاست نەخشەی واژۆ دروست دەکات.
  • نوێترین واژۆەکان

    1. قطع انگشت مجازاتی وحشیانه و غیرانسانی است.

    2. جمهوری اسلامی باید از مفاد معاهده منع شکنجه پیروی کند.

    3. واژۆ لە ڕیگای تێلیگرام
    4. جمهوری اسلامی باید از مفاد معاهده منع شکنجه پیروی کند.

    5. جمهوری اسلامی باید از مفاد معاهده منع شکنجه پیروی کند.

  • قوه قضاییه: بی حس کردن سارق و محارب برای مجازات «قطع عضو» مجاز است

    به نوشته ایسنا، اداره کل حقوقی قوه قضاییه در پاسخ به سوالی مبنی بر اینکه «آیا در حد قطع عضو سارق و محارب، بی‌حسی قبل از اجرای حد امکان‌پذیر است؟» اعلام کرده: «آنچه مهم است «اجرای حد» است؛ نه تعذیب محکوم به حد قطع عضو و ارتباطی با حس درد وی ندارد.»
    - ۵ دی ۱۴۰۳

  • چالاکوانێکی مافی مرۆڤ ئەم داواکارییەی ڕێکخست

داواکاری بۆ ماف و بەدیهێنانی دادپەروەری

دەنگی خۆتان بەرز بکەنەوە. داوایەک بنووسن. هەرکەسێک دەتوانێت داواکاری لەسەر هەر بابەتێک پێشکەش بکات.

داواکارییەک بنووسە