واژۆ بکە

بێ سەرو شوێن کردنی ئیدریس فەقیهی لەلایەن سپای پاسدارانەوە

223%
۲۲۳ واژۆ
۵۰۰ ئامانج

بێ سەرو شوێن کردنی ئیدریس فەقیهی لەلایەن سپای پاسدارانەوەبۆ ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی مافەکانی مرۆڤ١٦ ڕەشەمێ ١٤٠٢ئێمە کە ئەم دادخواستەمان واژۆ کردووە، خوازیاری گرنگیدانی بەپەلەین بە ڕەوشی ئیدریس فەقیهی، چالاکی کورد و ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک). ئیدریس فەقیهی دوای بێسەرو شوێن کردنی لە لایەن سپای پاسدارانەوە ڕووبەڕووی ئەشکەنجە کراوەتەوە و لە هەموو مافێکی یاسایی بێبەش بووە.

راستییەکانی دۆسیەکەی:لە ڕێکەوتی دووی گەلاوێژی ١٤٠٠ ئیدریس فەقیهی و چەند ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لە بەرزاییەکانی گوندی "علم ئاباد"ی بۆکان کەوتنە بۆسەی هێزەکانی ناوەندی حەمزە سەیدۆلشۆهەدای سپای پاسداران و پاش پێکدادان و تێکهەڵچون، لە ئەنجامدا ئیدریس فەقیهی بە برینداری، دەستبەسەر کرا. سەرەتا هەواڵەکان ئاماژەیان بە کوژرانی ئیدریس و هەڤاڵانی کرد، بەڵام سەرچاوە باوەڕ پێکراوەکان پشتڕاستیان کردەوە ئیدریس بە گرانی بریندار کراوە و دوواتر لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران ڕفێندراوە.

شاهیدان و دوو زیندانی پێشووتر بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانیان ڕاگەیاندبوو، کە ئیدریس فەقیهی یان لە گرتووخانەی سپای پاسدارانی ئورمیە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا کە بە " هەفتی تیر " ناسراوە بە زیندوویی بینیوە، بە وتەی ئەوان ڕەوشی تەندرووستی ناوبراو بە هۆی ئازار و ئەشکەنجەوە دژوار بووە.

سەرەڕای داخوازی بەردەوام بۆ ئاشکرا کردنی چارەنووسی ئیدریس، بەرپرسانی ئێرانی هیچ زانیاریەکیان لەسەر دەستبەسەرکردن، ڕەوشی تەندروستی، شوێنی ڕاگرتن، یان ڕەوشی یاسایی ناوبراو ڕانەگەیاندووە. هەوڵەکانی بنەماڵی ئیدریس و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە دادپەروەری و ئاشکراکردنی چارەنوسی هیچ دەستکەوتێکی نەبووە و کاربەدەستانی دادوەری ئێران هێچ زانیارییەکیان بڵاو نەکردووەتەوە.

داخوازییەکانی ئێمە بریتین لە:

  1. ئازادی بەپەلە یان دادگایەکی دادپەروەرانە: ئێمە خوازیاری ئازادی بەپەلەی بێ هیچ شەرت و مەرجێکی ناوبراوین لەئەگەر نەبوونی هیچ بەڵگەیەکی جێ باوەڕ لەبەرانبەر ناوبراودا. ئەگەر هەندێک لە تۆمەتەکانی ناوبراو پێویستی بە دادگایە، ئێمە خوازیاری دادگایەکی خێرا، کراوە و دادپەروەرانەین لە چووارچێوەی ستانداردە نێونەتەوەییەکان کە تێدا ئیدریس فەقیهی مافی پاراستنی خۆی و هەبوونی پارێزەری هەبێت.
  2. بایەخدانی پزیشکی: بەسەرنجدان بە ڕاپۆرتەکانی ئەشکەنجەدان و بایەخ نەدان بە ناوبراو، داوا لە کاربەدەستانی دەزگای داد دەکەین چاودێری پزیشکی بەپەلە بۆ دەرمانی ئیدریس لە گرتووخانە فەراهەم بکرێت.
  3. شەفافیەت و وەڵامدانەوە: داوای شەفافیەتێکی تەواو دەکەین سەبارەت بە دەستگیرکردن و باری یاسایی ئیدریس فەقیهی. جگە لەوەش داوای لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ لە بارودۆخی دەستگیرکردنی و تۆمەتەکانی ئەشکەنجەدان و مامەڵەکردن لەکاتی دەستبەسەرکردن و لێپرسینەوەدا دەکەین و بەرپرسانیش بەرپرسیار بکەین لە ژیان و تەندروستی ناوبراو.

دۆسیەی ئیدریس فەقیهی نموونەیەکی ڕوونە لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، لەوانەش بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ، ئەشکەنجەدان، و نەبوونی پرۆسەی یاسایی، کە پێویستی بە گرنگیدان و کردەوەی خێرای کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی هەیە. ئێمە داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین کە هەموو لە میکانیزمەکانی بەردەست کەڵک وەربگرن بۆ گۆشارخستنە سەر حکومەتی ئێران بۆ پابەندبوون بە بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی و دەستەبەرکردنی دادپەروەری بۆ ئیدریس فەقیهی.

ڕووداوەکانی ئەم دواییە

  • شوێنی واژۆکان

    پارێزگا ژمارەی واژۆکان
    پارێزگای ئەلبۆرز 1
    پارێزگای ئەرده‌بیل 0
    پارێزگای بوشێهر 1
    پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری 1
    پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات 1
    پارێزگای فارس 2
    پارێزگای گیلان 1
    پارێزگای گۆڵستان 1
    پارێزگای هەمەدان 0
    پارێزگای هۆرمۆزگان 0
    پارێزگای ئیلام 0
    پارێزگای ئیسفەهان 1
    پارێزگای کرمان 0
    پارێزگای کرماشان 2
    پارێزگای خوزستان 0
    پارێزگای کۆهگیلویە و بۆیرەحمەد 0
    پارێزگای کوردستان 9
    پارێزگای لۆرستان 0
    پارێزگای مه‌رکه‌زی 0
    پارێزگای مازەندەران 1
    پارێزگای خوراسانی باکوور 0
    پارێزگای قەزوین 0
    پارێزگای قوم 0
    پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی 1
    پارێزگای سێمنان 1
    پارێزگای سیستان و بەلووچستان 0
    پارێزگای خوراسانی باشوور 1
    پارێزگای تاران 10
    پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا 7
    پارێزگای یەزد 0
    پارێزگای زەنجان 0
    ئەم داواکارییە تا ئێستا واژۆی 223 ی وەرگرتووە. نزیکەی 72%ی واژۆکان لە ئێرانەوە دێن. نزیکەی 28%ی واژۆکان لە دەرەوەی ئێرانەوە دێن. بزانە چۆن دادخاست نەخشەی واژۆ دروست دەکات.
  • نوێترین واژۆەکان

    1. وضع وخیم سلامت و خطر مرگ برای ادریس

    2. ناپدیدسازی اجباری مغایر با قوانین بین المللی است.

    3. وضع وخیم سلامت و خطر مرگ برای ادریس

    4. ناپدیدسازی اجباری مغایر با قوانین بین المللی است.

    5. ناپدیدسازی اجباری مغایر با قوانین بین المللی است.

  • ئەم داواکارییەی ڕێکخست

  • مادر ادریس فقیهی: من حق دارم پسرم رو ببینم

    مادر ادریس فقیهی، با انتشار ویدیویی از وضعیت جسمی نامناسب خود خبر داد و گفت که تنها درخواست او دیدار با فرزندش پیش از مرگ است. فاطمه مقصودی، مادر این زندانی سیاسی در پیامی می‌گوید نهادهای امنیتی تا کنون پاسخ روشنی در خصوص سرنوشت فرزندش به او نداده‌اند و در این مدت بارها از سوی ماموران امنیتی مورد بی‌احترامی قرار گرفته است.

داواکاری بۆ ماف و بەدیهێنانی دادپەروەری

دەنگی خۆتان بەرز بکەنەوە. داوایەک بنووسن. هەرکەسێک دەتوانێت داواکاری لەسەر هەر بابەتێک پێشکەش بکات.

داواکارییەک بنووسە