١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٤
بۆ: ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان؛ ڕاپۆرتێری تایبەت سەبارەت بە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامی ئێران؛ گروپی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دەستبەسەرکراوەکان
ئەم داواکارییە تایبەتە بە شەپۆلێکی نوێی دەستبەسەرکردنی خۆسەرانە، توندوتیژی و دەرەوەی یاسا لە دژی چالاکانی مەدەنی و هاووڵاتیانی کورد لە هەرێمەکانی پیرانشار، مەهاباد، بۆکان، و کامیاران لە نێوان ٢٨ بۆ ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٤.
بە پێی ڕاپۆرتە هەرێمیەکان و بەڵگەنامەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم دە چالاکی مەدەنی و هاووڵاتیی کوردیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشەیان کراوەتە سەر و سەرەڕای کاولکردنی ماڵ و موڵک و هەڕەشە لە بنەماڵەکانیان دەسبەسەرکراون و گواسترانەوە بۆ ناوەندە ئەمنییەکان.
ناوی دەستگیرکراوەکان بەم شێوەیەن:
-
رەئوف فەرۆخی – مامی وەهاب محەمەدپوور، خەڵکی پیرانشار.
-
رەحیم ڕەحمانی – دانیشتووی گوندی زەنگی-ئاوی پیرانشار؛ لەکاتی هەڵمەتێکدا بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان دەستگیرکرا.
-
سیروان شۆعلە – دانیشتووی شاری مەهاباد؛ دوای هەڵکوتانە سەر ماڵی خێزانەکەی دەستگیرکرا.
-
جەلال سادەفی – هاوسەری سیروان شۆعلە؛ لە مانگی سەرماوەزی ١٤٠٣ەوە دەستبەسەرکراوە.
-
زەیلان کەمانگەر – خەڵکی کامیاران؛ کچی حوسێن کەمانگەر، زیندانی سیاسی پێشوو.
-
خزر ڕەسووڵ مروەت شەماڵ – چالاکی مەدەنی و زیندانی سیاسی پێشووی خەڵکی مەهاباد.
-
فەتاح یوسفی پوور – تەمەنی ٥٢ ساڵ خەڵکی بوکان؛ پێشینەی نەشتەرگەری دڵی هەیە.
-
کەیوان سەید ئەحمەدی – خەڵکی گوندی بیرۆم، نزیک مەهاباد.
-
ئاوارە فەرۆخی – برای ڕەئوف فەرۆخی؛ بانگهێشت کراوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەڕەشەی دەستگیرکردنیان لێکراوە.
لەم شەپۆلە نوێیەی هێزە هەواڵگرییەکان لە دووای وێرانکردنی موڵک و ماڵ و دروستکردنی کەشێکی تۆقاندن، بێ ئەوەی هیچ فەرمانێکی فەرمی دەسەڵاتی دادوەرییەوە پێ پێبێت ئەو چالاکانە دەستبەسەر کراون. تا ئێستاش بنەماڵەی دەستبەسەرکراوان بێ ئاگان لە شوێن و باری جەستەیی و یاسایی ڕۆڵەکانیان.
ئەو کردەوانەی، نموونەی ڕوونی پێشێلکردنی مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤن لە ڕوانگەی یاسای نێودەوڵەتی و یاسای ناوخۆیی ئێرانەوە. لە نێویاندا:
١- مادەی نۆیەمی پەیماننامەی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەکان (ICCPR): "نابێت کەس خۆسەرانە دەستگیر بکرێت یان ڕابگیرێت، دەستبەسەرکردن بەپێی یاسا و بەپێی ڕێکاری یاسایی دەبێت."
٢- مادەی پێنجەمی جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ: “نابێت هیچ کەسێک تووشی ئەشکەنجە و مامەڵەی دڕندانە، نامرۆڤانە و ڕوبەڕووی سوکایەتی بکرێتەوە”.
٣- مادەی ١٤ی پەیماننامەی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەکان: مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە و گشتی بۆ هەموو ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون.
٤- لە یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران (مادەی ٣٢)دا هاتووە کە دەستبەسەرکردن تەنیا بە فەرمانی دادوەری دەکرێت و دەبێت هۆکاری دەستبەسەرکردنەکە دەستبەجێ ڕابگەیەندرێت.
بەسەرنج دان بەو خاڵانەی سەرەوە، کردەوەی هێزە ئەمنییەکان تەنیا پێشێلکردنی ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی ئێران نییە، بەڵکو پێچەوانەی یاسا ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتەیە.
شێوازی پێشێلکارییە سیستماتیکییەکان
ئەم دەستبەسەرکردنانە بەشێکن لە شێوازێکی بەردەوامی سەرکوتی دەسەڵات لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران کە دوای ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ساڵی ٢٠٢٢دا چڕتر بووەتەوە. بە ئامانجگرتنی چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕۆژنامەنووسان و خێزانەکانیان؛ پشتگوێخستنی ڕێکارەکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە؛ گواستنەوەی دەستگیرکراوەکان بۆ شوێنی نادیار و پچڕاندنی پەیوەندییان لەگەڵ خێزان و پارێزەرەکانیان.
داواکارییەکان
لە داواکارییەکەدا داوا لە دەزگا نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان کراوە کە
راپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە ئێران پێویستە دەستبەجێ ئەو دەستبەسەرکردنانە بخاتە ناو ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیەوە و داوای ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی لە حکومەتی ئێران بکات.
گروپی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان (UNWGAD) لێکۆڵینەوە لە دەستبەسەرکردنی ئەم دواییانە بکات وەک و دەستبەسەرکردنی خۆسەرانە و بەکۆمەڵ ناودێری بکات.
کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاشکرا و بە فەرمی وەڵامی پێشێلکارییە ئاشکراکانی ئێران بداتەوە بە پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکانی.
کۆمیساریای باڵای یەکێتی ئەوروپا و کۆمیتەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ بەدواداچوون بۆ ئەم دۆسیەیە لە چوارچێوەی میکانیزمەکانی چاودێریکردن لەسەر دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران دژکردەوەی فەرمی نیشان بدات.
داوا لە حکوومەتی ئێران دەکرێت
دەستبەجێ شوێنی دەستگیرکردنەکان و دۆخی سەرجەم ئەو کەسانەی پێشتر باسکراون ڕابگەیەنن؛
دابینکردنی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و خێزانەکانیان بۆ دەستگیرکراوەکان؛
بەشێوەیەکی ڕوون و شەفاف کەسوکار و پارێزەرانی دەستبەسەرکراوان لە هۆکاری دەستگیرکردنیان ئاگادار بکەنەوە.
ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ و شەفاف لە شێوازی دەستگیرکردنەکان و هەڵسوکەوتی ئەفسەرانی ئەمنی
مەجلیسی شۆرای ئیسلامی (کۆمیسیۆنی مادەی ٩٠ و کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئیسلامی) دەبێ لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ و گشتی لە سەر پێشێلکردنی دەستوور و دەستبەسەرکردنی خۆسەرانە لە ناوچە کوردنشینەکان دەست پێ بکات.
رێکخراوی لێکۆڵینەوەی گشتی دەوڵەت پابەندە بە هەڵسەنگاندن و چاودێریکردنی هەڵسوکەوتی وەزارەتی ئیتلاعات و هێزە ئەمنییەکان لەم دەستگیرکردنانەدا.
--
من خواهان آزادی فوری و بیقید و شرط بازداشتشدگان کُرد هستم.