واژۆ بکە

دادپەروەری  بۆ محەممەد ڕەشیدی دادپەروەری ژینگەیی لە سەقز

165%
۱۶۵ واژۆ
۵۰۰ ئامانج
کۆمەڵێک لە خەڵکی ناوچەکە و چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی لە کوردستان ئەم داواکارییە ڕێک دەخات

خەڵکی خۆڕاگری قولقۆڵە، هاووڵاتیانی سەقزی، کوردانی ئازاد و ژینگەپارێزان لە سەرانسەری جیهان،

ڕووداوی دڵتەزێنی شەهیدبوونی محەممەد (محەمەد ئەمین) ڕەشیدی گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی گوندی پیر عومران، دڵی کۆمەڵگای بریندار کرد و برینە کۆنەکانی زیندوو کردەوە. خوێنی ئەم گەنجە بێتاوانە  بۆ بەرگریکردن لە ژینگە و مافەکانی خەڵک لەسەر زەوی ڕژا  و ئەمەش ئاماژەیە بۆ بەردەوامیی قوربانیدانی هاووڵاتیان کە ژیان و سروشت لە پێشی بەرژەوەندییە شەخسی و ئابوورییەکان دادەنێن.

بەپێی بەڵگەکان، لە ٢٤ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٤، لە میانەی گردبونەوەیەکی ناڕەزای دەربڕینی دانیشتوانی گوندی پیر عومران لە دژی کانی زێڕی قۆڵقۆڵە، ناڕازییان لە بەرامبەر پیسبوونی ژینگە و وێرانکردنی زەوی کشتوکاڵی ناڕەزایەتییان نیشاندا. ئەم ناڕەزایەتییە بێ وێنە بوو و داواکاری نووسراو و سکاڵا (بە زیاتر لە ١٦ هەزار واژۆ) پێشکەش بە لایەنە بەرپرسیارەکان، لەوانە پارێزگار و دەسەڵاتی دادوەری کرابوو. سەرەڕای ئەمەش گوێ بە داواکارییەکانی خەڵک نەدرا.

لەو گردبوونەوەیەدا، بەپێی سەرچاوە فەرمییەکان، دوو کارمەندی ئاسایشی کانزاکە تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و بەهۆیەوە محەممەد ڕەشیدی کوژراوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. بە وتەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، تەقەکردنەکە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتەوە بە گوللەی ڕاستەوخۆ لە دژی خۆپیشاندەران ئەنجامدراوە. هەردوو گێڕانەوەکە لەسەر یەک خاڵ کۆکن: تەقەکردنی ڕاستەوخۆ لە هاوڵاتیانی ناڕازی لە ئەنجامدا کوژران و برینداربوونی گەنجانی ناوچەکەی لێکەوتەوە. تا ئێستا لایەنە بەرپرسەکان ئامادە نەبوون ئەم ڕووداوە ڕوون بکەنەوە و تاوانبارانی سەرەکی دەستنیشان بکەن.

محەممەد ڕەشیدی دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی لە شاری بانە گیانی لەدەست دا. هەروەها سێ دانیشتویی دیکەی هەرێمەکە بە سەختی بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران. بەرپرسیارێتی یاسایی ئەم ڕووداوە لە ئەستۆی تەقەکەرەکان و فەرماندەکان و  بەرپرسانی بڕیاردانە کە سەرەڕای زانینی مەترسییەکان، کە هیچ هەنگاوێکیان بۆ چارەسەری کێشەکان نەنا ، بەڵکو بە پشتیوانییەکی ناڕاستەوخۆ یان ڕاشکاوانە ڕێگەیان بۆ تاوانێکی لەو شێوەیە خۆش کرد.

جگە لەوەش، کەڵک وەرگرتن لە کانە قولقوڵە و بەکارهێنانی ماددە ژەهراویەکانی وەک سیانید، هایدرازین، و جیوە بووەتە هۆی پیسبوونی بەربڵاوی ئاوی ژێر زەوی، لادانی ئاو، لەناوبردنی ئیکۆسیستەمی ناوخۆیی، لەناوبردنی لەوەڕگە و دارستانەکان، هەروەها هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ڕووباری جاغاتو (زەرینە ڕود) کە سەرچاوەیەکی ژیانییە لە ناوچەکەدا. جگە لە زیانەکانی ژینگە، ئەم کارە  تێکدەرانە لێکەوتەی کۆمەڵایەتی و ئابووری و ئەخلاقی قەرەبوو نەکراوەی بۆ خەڵکی ناوچەکە لێکەوتووەتەوە.

بەم پێیە، ئێمە کۆمەڵێک خەڵکی ناوچەکە و ڕێکخراوە مەدەنی و ژینگەپارێزییەکان، ئەم داواکاریانەمان هەیە:

١. لێکۆڵینەوەی دەستبەجێ و شەفاف و  دادپەروەرانە لە دۆسیەی کوشتنی محەممەد ڕەشیدی و برینداربوونی هاووڵاتیانی دیکە، ناساندن و دادگاییکردنی تاوانباران و ئەنجامدەران ، و سزادانی یاسایی بۆ ئەوانەی ئەو تاوانەیان ئەنجامدراوە.

٢. لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ و بێلایەنانە لە ڕۆڵی بەڕێوەبەرە هەرێمیەکان و بەرپرسانی کۆمپانیاکانی کانزا لەم ڕووداو.

٣. ڕاگرتنی دەستبەجێی چالاکی کانی قولقوڵە و کانە هاوشێوەکانی دیکەی کوردستان تا ئەو کاتەی لێکۆڵینەوەی هەمەلایەنەی ژینگەیی ئەنجام دەدرێت و گەرەنتی پێویست بۆ تەندروستی مرۆڤ و سروشت دابین بکرێت.

٤. قەرەبووکردنەوەی زیانە ماددی و مەعنەوەییانەی بۆ بنەماڵەی محەممەد ڕەشیدی و بریندارانی ڕووداوەکە و گوندە زیانلێکەوتووەکان کەوتووە.

٥. وەڵامدانەوەی بەرپرسەکان بەرامبەر بە خەڵک و قبوڵکردنی بەرپرسیارێتی سیاسی و ئیداری ئەم تاوانە.

ئەم داواکارییە داخوازییە بۆ دادپەروەری لە خەڵکی ستەملێکراو و پارێزەرانی ژینگە. ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە کۆمەڵگا ئەم تاوانە لەبیر ناکات و واز لە گەڕان بەدوای دادپەروەریدا ناهێنێت.

--

ڕووداوەکانی ئەم دواییە

  • شوێنی واژۆکان

    پارێزگا ژمارەی واژۆکان
    پارێزگای ئەلبۆرز 2
    پارێزگای ئەرده‌بیل 1
    پارێزگای بوشێهر 0
    پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری 1
    پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات 5
    پارێزگای فارس 4
    پارێزگای گیلان 1
    پارێزگای گۆڵستان 1
    پارێزگای هەمەدان 0
    پارێزگای هۆرمۆزگان 0
    پارێزگای ئیلام 0
    پارێزگای ئیسفەهان 3
    پارێزگای کرمان 0
    پارێزگای کرماشان 1
    پارێزگای خوزستان 0
    پارێزگای کۆهگیلویە و بۆیرەحمەد 0
    پارێزگای کوردستان 0
    پارێزگای لۆرستان 0
    پارێزگای مه‌رکه‌زی 0
    پارێزگای مازەندەران 0
    پارێزگای خوراسانی باکوور 0
    پارێزگای قەزوین 0
    پارێزگای قوم 0
    پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی 0
    پارێزگای سێمنان 1
    پارێزگای سیستان و بەلووچستان 0
    پارێزگای خوراسانی باشوور 0
    پارێزگای تاران 13
    پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا 2
    پارێزگای یەزد 0
    پارێزگای زەنجان 0
    ئەم داواکارییە تا ئێستا واژۆی 165 ی وەرگرتووە. نزیکەی 84%ی واژۆکان لە ئێرانەوە دێن. نزیکەی 16%ی واژۆکان لە دەرەوەی ئێرانەوە دێن. بزانە چۆن دادخاست نەخشەی واژۆ دروست دەکات.
  • نوێترین واژۆەکان

    1. واژۆ لە ڕیگای تێلیگرام
    2. واژۆ لە ڕیگای تێلیگرام
    3. امضا می‌کنم چون جان شهروندان مهم‌تر از سود معدن‌داران طلاست.

    4. امضا می‌کنم چون جان شهروندان مهم‌تر از سود معدن‌داران طلاست.

    5. واژۆ لە ڕیگای تێلیگرام
  • کۆمەڵێک لە خەڵکی ناوچەکە و چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی لە کوردستان ئەم داواکارییەی ڕێکخست

داواکارییە پەیوەندیدارەکان

داواکاری بۆ ماف و بەدیهێنانی دادپەروەری

دەنگی خۆتان بەرز بکەنەوە. داوایەک بنووسن. هەرکەسێک دەتوانێت داواکاری لەسەر هەر بابەتێک پێشکەش بکات.

داواکارییەک بنووسە