۲۶ خەرمانان ۱۴۰۴
ڕۆژی ٢٤ی گەلاوێژی١٤٠٤ ئاگرێکی بەرفراوان لە بناری چیای ئایەر، سیمبۆلی دڵە سەوزەکەی شاری سنە لە پارێزگای کوردستان کەوتەوە. ئایەری تەنیا شوێنی کات بەسەربردن و سەیران نییە، بەڵکو گرنگترین هێمای سروشتی شارەکەیە، کە لەگەڵ ژیانی ڕۆژانە و یادەوەرییەکانی خەڵکی سنە تێکەڵ بووە. لەو ڕۆژەدا ئەوەی وەک بڵێسەی بچووک دەستی پێکرد، بە خێرایی .گۆڕا بۆ ئاگرێکی گەورە کە دارستان و پوش و پاوانی ناوچەکەی بە بەرفراوانی گرتەوە
شایەتحاڵەکان ڕایانگەیاند، سەرەڕای ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی هێزەکانی ئاگر گوژێنەوە، هاتنی ئەوان و کەرەستەی گونجاو دواکەوتووە. لەو کاتژمێرە سەرەتاییەکاندا دەکرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت، ئەوە کەسانی ئاسایی و خوێندکار و خۆبەخشانی کۆمەڵگەی مەدەنی بوون کە بە دەستی ڕووبەتاڵ، خاکەناز و دەفری ئاوەوە خۆیان گەیاندە سەر شاخەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاگرەکە و پاراستنی سروشت و ماڵەکانی دەوروبەر.
ئەوەی لەو هەوڵە قارەمانانەدا، تراژیدی بوو گیان لەدەست دانی چەند کەسێک بوو. لەنێویاندا چیاکۆ یوسفینێژاد، گەنجێکی سروشتدۆست و خۆبەخشی ژینگەپارێز کە لە ڕۆژی لەدایک بوونیدا لەکاتی بەرەنگاربوونەوەی ئاگرەکەدا گیانی لەدەستدا. کۆچی دوایی و ئازارەکانی بنەماڵەکەی و بریندارەکان بوو بە هێمای قوربانیدانی گەل و بێباکی دەسەڵاتداران. میدیاکان ڕایانگەیاند، نەبوونی هاوکاری لە بە پەلە لەلایەن دەزگاکانی حکومەتەوە جارێکی دیکە خرایە سەر شانی هاووڵاتیان و لەبری پاڵپشتی و ناردنی کەرەستەی پێویست، ئەوە خەڵک بوون کە ئەو بارە قورسەیان لە ئەستۆ گرت، گیانی خۆیان خستە مەترسییەوە و دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد بە ناوەکانی حەمید مورادی و خەبات ئەمینی بە هۆی ڕێژەی زۆری سووتانی جەستەیان گیانیان لەدەستدا.
هۆکاری سەرەکی ئاگرکەوتنەوەکان هێشتا ڕانەگەیەندراوە، بەڵام زۆرێک لە خەڵکی ناوچەکە ئاماژە بە گەرمی هەوا و هۆکاری مرۆیی بۆ ئاگرکەوتنەوە دەکەن. چالاکانی ژینگەپارێزی ئاماژەیان بەوە کردووە کە سیاسەتی وێرانکەر و بەڕێوەبەری نەشیاو هۆکاری لەناوچوونی سامانە سروشتییەکانی کوردستان بوون.
جارێکی هەڵسووکەوتی دەزگاکانی حکومەت ڕووبەڕووی پرسیاربووەوە. چالاکانی خۆجێی دەڵێن ژێرخانی ئاگرکوژێنەوە لە سنە و کوردستان زۆر سەرەتاییە، هەروەها ڕێکخراوە ژینگەپارێزەکان نە دەسەڵاتی پێویستیان هەیە و نە کەرەستەی پێویستیان هەیە. لە کاتێکدا خۆبەخشەکان ژیانیان لەدەستدا، نەبوونی کەرەستەی هەوایی و بنکەی وەڵامدانەوەی خێرا و بەرنامەی سەلامەتی دەریخست کە بەرپرسان ناکارامە و بێتوانان لە کۆنتڕۆڵ کردنی قەیرانەکان.
ئاگرەکە نەک زیانێکی قەرەبوو نەکراوی ژینگەیی لێکەوتەوە، لە نێویاندا لاناوچوونی ڕووەک و شوێنی نیشتەجێبوونی گیان لەبەرە کێوییەکان و لەناو چوونی شوێنی حەوانەوەی خەڵکی شارەکە، جگە لەوانە بووە برینێکی قووڵی کۆمەڵایەتی لەسەر دڵی خەڵکی شاری سنە. ئاویەر کە هەمیشە پەناگەی ئاشتی بووە، بوو بە گۆڕەپانی ماتەمینی. لای خەڵک، لەدەستدانی ئازیزان و لەناوچوونی سروشت و بێخەمی حکومەت، هەموویان ئاماژەن بۆ قەیران لە حوکمڕانی و خیانەتکردن بە متمانەی گشتی.
ئەم ڕووداوە جارێکی دیکە مشتومڕی گشتی لە سەرانسەری ئێراندا سەبارەت بە پێویستی پاراستنی ژینگە، شەفافیەت و لێپرسینەوە هێنایە ئاراووە. گەل و ژینگەپارێزان جارێکی دیکە ناچار بوون سەرەتاترین داواکارییەکانی خۆیان لە حکومەت داوا بکەنەوە کە بریتین لە ڕێگریکردن لە دووبارە بوونەوەی کارەساتەکان، پاراستنی سامانە سروشتییەکان و دادپەروەری بۆ لێقەوماوان.
داواکارییەکان
جارێکی تر پرسی ژینگە و پێویستی پاراستنی لای بیروڕای گشتی بووەتە جێی پرسیار. چالاکانی ژینگە و کۆمەڵگەی مەدەنی هەمیشە جەختیان لەوە کردووەتەوە کە بەرپرسیارێتی سەرەکی لە ئەستۆی حکومەت و دەزگا پەیوەندیدارەکاندایە. بە لەبەرچاوگرتنی هەستیاری کۆمەڵگا و زیانە مرۆیی و ماددییەکانی ئەم دوواییە، پێویستە ئەم داواکاریانە بە جددی بخرێتە بەرنامەی کارەوە و میکانیزمی یاسایی و جێبەجێکردن بۆ بەدیهێنانیان دابین بکرێت.
داواکارییە بەپەلە و بنەڕەتییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چالاکانی ژینگەپارێز بەم شێوەیەن:
١. بەدواداچوون بۆ دادوەری و شەفافیەت لە پرۆسەی یاسایی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی ئاگرکەوتنەوە لەم دواییانەدا و ڕووداوە هاوشێوەکانی تر.
٢. پاڵپشتی هەمەلایەنە لە کەسوکاری گیان بەختکردووان و بریندارەکان، بە فەرمی ناسینی پاڵەوانە جەماوەری و سروشت دۆستەکان، هەروەها پشتیوانی یاسایی و مادی و مەعنەوی بۆ خێزانی قوربانیان و زیانلێکەوتووەکان.
٣. پەسەندکردن و جێبەجێکردنی پلانێکی تۆکمەی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچە سروشتییەکان: لەوانە خۆپاراستن، کوژاندنەوەی خێرا، نۆژەنکردنەوەی ناوچە سووتاوەکان، دامەزراندنی بنکەی وەڵامدانەوەی خێرا، دابین کردنی سەرچاوەی مرۆیی تایبەتمەند، پاڵپشتی یاسایی، کەرەستەی پێویست، پەروەردە و هۆشیاری گشتی، و بەرنامە بۆ گەڕاندنەوەی ئیکۆسیستەمی زیانلێکەوتوو.
٤. ڕاگرتنی سیاسەت و کردەوەی تێکدەرانە، لەوانە، ئاگرکەوتنەوە بە ئەنقەست و تاڵانکردنی سامانە سروشتییەکان.
٥. دامەزراندنی بنکەیەکی تایبەت بە ئاگرکوژێنەوە لە کوردستان بە پێی ستانداردەکانی ئێستا، بە ئامێری لۆجستیکی تەواو و دامەزراندنی لق لە سەرجەم شارەکانی پارێزگاکە.
--
عملکرد دولت ناکافی است. زیرساختهای اطفای حریق در سنندج و کردستان باید بهبود یابند.