دەستەی سەرپێچییە کارگێڕییەکانی پەروەردەی کوردستان و پاشان دەستەی پێداچوونەوەی وەزارەت، لە هەنگاوێکی ڕێکخراودا سزای توندی دیسپلینیان بۆ ١٥ مامۆستای کورد دەرکرد. ئەم سزایانە بریتین لە دەرکردنی هەمیشەیی، دەرکردنی کاتی، خانەنشینی زۆرەملێ لەگەڵ دابەزاندنی پلە، دوور خستنەوە لە
زێدی خۆیان، و بێبەشکردنیان لە کارە هەستیارەکان.
سەرەتای ئەم گوشارانە لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی کۆمەڵەی مامۆستایانی کوردستان بوو لە شاری سنە لە مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠٣؛ هەڵبژاردنێک کە بە پێچەوانەی زۆرێک لە پارێزگاکانی تر بە بەشداری سەدان مامۆستا بەڕێوە دەچوو و کوردستانی کردووە بە ناوەندێکی پێکهێنانی سەندیکا.
دوای ئەوە دەزگا ئەمنی و کارگێڕییەکان بە تۆمارکردنی دۆسیە لە دژی ڕێکخەران و کاندیدەکان ڕێگای سەرکوتکردنیان گرتەبەر. ئامانجی سەرەکی ترساندن و بێدەنگکردنی دەنگی کۆمەڵگەی مامۆستایانی کوردستان بوو. کۆمەڵەی مامۆستایانی کوردستان ئەم پڕۆسەیەی شەرمەزار کرد و وەبیری هێنایەوە کە ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە یەکێک لە چالاکترین دامەزراوە سەندیکاییەکانی وڵات بووە و تاکە پارێزگایە کە بەردەوام هەڵبژاردنی سەندیکای پیشەیی ئازادی تێدا ئەنجام دراوە.
سەرەڕای بەرگری و دانوستانەکانی مامۆستایان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی پارێزگا، سزاکان نەک هەر هەڵ نەوەشێنرانەوە، بەڵکو لە کاتی پرۆسەی پێداچوونەوەدا پەسەندکران و لە هەندێک حاڵەتدا چڕترکرانەوە.
پێداچوونەوەیەک بە لیستی سزاکاندا دەریدەخات کە ٦ مامۆستا لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە و لە خزمەت ڕاگیراون، ٣ مامۆستا بەشێوەیەکی کاتی کارەکانیان ڕاگیراوە، ٣ مامۆستایان سزای خانەنشینی زۆرەملێیان بەسەردا سەپێنراوە، یەکێکیان دوورخراوەتەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە، یەکێکیشیان بۆ ماوەی پێنج ساڵ کاری لێی قەدەغە کراوە لە پۆستە هەستیارەکاندا. زۆربەی ئەم کەسانە پێشەنگانی سەندیکاکان یان فەرمانبەرانێکن کە ئەزموونی درێژخایەن (١٧ بۆ ٣٠ ساڵ)یان لە بواری پەروەردەدا هەیە.
ئێمە واژۆکارانی ئەم دادخواستە، بە قووڵی نیگەرانین لە دۆخی مامۆستایانی کوردستان کە بەهۆی چالاکیی سەندیکاکانیان و داکۆکیکردن لە مافەکانی خۆیان لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە. ئێمە پێمان وایە ئەم ڕێوشوێنانە نەک هەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، بەڵکو دەبنە هۆکاری زۆرتر بوونیقەیرانی پەروەردە و دابەشبوونی کۆمەڵایەتی.
ئێمە ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بەم خاڵانەی خوارەوە:
دەرکردنی مامۆستایان: داوا دەکەین دەستبەجێ سەرجەم دەرکردن و دورخستنەوەی مامۆستایان لە کوردستان هەڵبوەشێتەوە و ئەو سزایانە بە "دڕندە" و "نەزانانە" ناودەبەین. پێویستە مامۆستایان لە ژینگەیەکی سەلامەتدا پەروەردە و ڕاهێنانی نەوەی داهاتوو بکەن بەبێ ترس لە تۆڵەسەندنەوە.
سەرکوتی چالاکانی مەدەنی: داوا لە دامەزراوە بەرپرسیارەکان دەکەین کۆتایی بە سەرکوتی چالاکانی سەندیکاکان بهێنن و ڕێز لە مافەکانیان بگرن. سەرکوتکردنی چالاکانی مەدەنی تەنها دەبێتە هۆی زیادبوونی بێمتمانەیی گشتی و قەیرانی کۆمەڵایەتی.
سەبارەت بە قەیرانی پەروەردە: ئێمە پێمان وایە درێژەدان بەم ڕەوتە دەتوانێت قەیرانی پەروەردە قووڵتر بکاتەوە و متمانەی گشتی بە دامەزراوە پەروەردەییەکان کەم بکاتەوە. مامۆستایان ناتوانن ئەرکەکانیان بە شێوەیەکی کاریگەر ئەنجام بدەن ئەگەر دەربکرێت و بخرێتەوە، ئەمەش زیان بە خوێندکاران دەگەیەنێت.
پشتگیری لە مافەکانی خوێندکاران: ئێمە پێمان وایە کە مافی مامۆستایان پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە مافی خوێندکارانەوە هەیە. هەر کارێک دژی مامۆستایان بە مانای پێشێلکردنی مافی خوێندکاران دەبێت.
داواکارین کەشێکی پەروەردەیی تەندروست و پشتیوانی لێکردن بۆ سەرجەم خوێندکاران بنیات بنرێت.
پێویستی هاوپشتی کۆمەڵایەتی: داوا له هەموو دامەزراوه مەدەنی و کولتووری و کۆمەڵایەتییەکان دەکەین، له گەڵمان بن و دەنگی مامۆستایان بگەێننە لایەنە دەسەڵاتدارەکان. هاوپشتی کۆمەڵایەتی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە بەهێزکردنی بزووتنەوی ناڕەزایەتیی دەربڕین و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری گشتی
بە واژۆکردنی ئەم داواکارییە، داوا لە دامودەزگاکانی بڕیاردان دەکەین کە گرنگی بەم داواکاریانە بدەن و چارەسەری دۆخی مامۆستایانی کوردستان بکەن..
هیوادارین ئەم کارە دەنگی مامۆستایان و چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەهێزتر بکات و ببێتە هۆی گۆڕانکاری ئەرێنی لە سیاسەتی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتیدا.بە واژۆکردنی ئەم داواکارییە، داوا لە دامودەزگاکانی بڕیاردان دەکەین کە گرنگی بەو داواکاریانە بدەن و چارەسەری دۆخی مامۆستایانی کوردستان بکەن.
هیوادارین ئەم کارە دەنگی مامۆستایان و چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەهێزتر بکات و ببێتە هۆی گۆڕانکاری ئەرێنی لە سیاسەتی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتیدا
حمایت خودم را از معلمان کردستان و انجمن صنفی آنها اعلام میکنم.